بانکی نيشتمانی لە هەرێم دروستدەکرێت و سەر بە بانکی ناوەندی دەبێت

دیناری عێراقی
SNN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: “بانكێكی نیشتمانی دروستده‌كرێت و سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت، دەشڵێت “لەعێراق هه‌ر پێشینه‌یه‌ك دابه‌شبكرێت ئەو بانكەش ده‌گرێته‌وە“.
مه‌ولود سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای فەرمى پارتی راگەياندووە: “حكومه‌تی هه‌رێم و وەزارەتی دارایی بڕیاری دامەزراندنی ئەو بانکەی داوە”.
لەبارەی کارەکانی بانکەکەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم ئاماژەی بەوەکردووە: “له ئێستادا نیوەی کارەکانی دامەزراندنی بانکەکە تەواو بووە و بانکەکە راسته‌وخۆ سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت، دەشڵێت “هه‌ر پێشینه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندی عێراقەوە بدرێت ئەو بانکەش ده‌گرێته‌وه”.
مه‌ولود سابیر وتیشی “بانکەکە بەشێوەیەکی راستەخۆ پەیوەندی بەبانکەکانی دەرەوەی وڵات دەبێت و سیستمی کارکردنیش تیایدا ئەلکترۆنیە و سەرجەم بانکە حکومییەکانی دیکەش لەژێر سەرپەرشتی ئەو بانکەدا دەبن”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



