
گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراق
SNN
لە ماوەی رابردوودا شەپۆلێکی کۆچکردنی هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق بۆ لیتوانیا دەستیپێکردبوو ئەوەش دوای ئەوەی بە گەشتی ئاسمانی چووبوونە بێلاروسیا، ئەمە وایکرد هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بێلاروسیا رابگرێت.
سەرچاوەیەک لە هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە بە میدیاکانی عێراقی وتووە کە لە ئێستادا گەشتی نێوان بەغدا و مینسک راگیراوە ئەوەش لەژێر فشاردا، دوای ئەوەی شەپۆلێکی کۆچبەران لە بێلاروسیاوە بۆ لیتوانیا دەستیپێکردبوو.
ئەمە لەکاتێکدایە کۆچبەران لە سنوورەکانی بێلاڕوسیاوە خۆیان دەگەیاندە لیتوانیا و تا ئێستا سەدان کۆچبەر کە زۆرینەیان عێراقین بەو شێوەیە خۆیان گەیاندووەتە لیتوانیا و ئێستا لەبەردەم ئەگەری دیپۆرتکردنەوەدان.
لە چەند هەفتەی رابردووشدا لیتوانیا پەرژینێکی سنووری لە نێوان هەردوو وڵاتەکە دروستکرد.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



