چاکسازی گەورانی سلێمانی: تەنیا یەک حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو سزادراواندا هەیە

SNN
لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی رایگەیاند: “جگە لە یەك حاڵەتی كۆرۆنا كە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە، هیچ حاڵەتێكی دیكە لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی بوونی نییە”، دەشڵێت: “ئەو دوو کەسەی کۆچی دواییان کردووە ” هەردوکیان کێشەی سستی گورجیله و شەکرەو زەختیان هەبوو”.
یادگار ئیبراهیم مەحمود، لێپرسراوی هێزی جێبەجێکردن لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند” ئەمەوێت دڵنیایی ئەوە بدەم کە جگە لە یەک حاڵەتی کۆرۆنا کە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە، هیچ حاڵەتێکی تر بونی نییە.”
راشیگەیاند: “سەبارەت بەو دو سزادراوەش کە کۆچی دواییان کردوە، هەردوکیان کێشەی سستی گورجیله و شەکرەو زەختیان هەبوو کە هه ر رۆژ نا رۆژێک دەبران بۆ غەسلی گورچیلە کە ئەو خزمەتەی بۆ ئەوان کراوە دڵنیام لە توانای کەسوکاریاندا نەبوە بتوانن لە دەرەوە ئەوەیان بۆ بکەن.”
لە کۆتاییشدا جارێکیتر جەختی کردوەتەوە: “لێرەوە دڵنیایی بە سزادراوان و کەسوکاریان ئەدەم بەردەوام چاودێری وردی رەوشی تەندروستیان دەکرێت و خۆمان دەچینە ناویان و بەردەوام کارمەندە ئێشکگرەکان لەناویاندان جا ئەگەر بەوشێوە مەترسیان لەسەربێت چۆن کارمەندەکانمان دەتوانن خزمەتیان بکەن.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


