یەکێتیی ئەوروپا: دەمانەوێت پەیوەندییەکی راستەوخۆی دیپلۆماسیمان لەگەڵ حکومەتی نوێی ئێران هەبێت

ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا
SNN
بەشداری بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە رێورەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، ناڕەزایەتی بەشێک لە بەرهەڵستکارانی حکومەتی تارانی لێکەوتەوە، لەبەرامبەردا یەکێتیەکە جەخت لە خواستی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی دیپلۆماسی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەکاتەوە.
رۆژی پێنج شەممە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا ئێنریکێ مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئامادەبوو، ئەوەش کاردانەوە نیگەرانی بەشێک لە بەرهەڵستکارانی ئێرانی لێکەوتەوە و پێیانوایە، بە هۆی پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران نەدەبوو، بەرپرسێکی یەکێتیی ئەوروپا بەشداری لەو مەراسیمەدا بکردایە.
لەبەرامبەر ئەو رەخنانەدا نابیلا ماسرئالی، وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندوە: پارێزگاری لە پەیوەندی دیپلۆماسی و گەیاندنی پەیامەکان بە شێوەی راستەوخۆ زۆر گرنگن.
باسی لەوەشکردوە: بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وەک هەماهەنگیکاری رێککەوتنی ئەتۆمی، گرنگیەکی زۆر بە گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنەکە دەدات.
جەختیشی کردوەتەوە، کە سیاسەتێکی هاوسەنگیان لەگەڵ ئێران گرتوەتەبەر، ئەوەش لە سەر بنەمای گفتوگۆی رەخنەگرانە و هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە، بۆیە خوازیارن لە گەڵ حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەش بە سەرۆکایەتەی رەئیسی پەیوەندییەکی راستەوخۆی دیپلۆماسییان هەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


