سەرۆکی بێلاڕوسیا: ئەو کۆچبەرانە وەرناگرینەوە کە لیتوانیا دەینێرێتەوە بۆمان

SNN
سەرۆکی بێلاڕوسیا رەتیکردەوە وڵاتەکەی ئەو کۆچبەرانە وەربگرێتەوە کە لە بێلاڕوسیاوە چوونەتە لیتوانیا و ئێستا لیتوانیا رەوانەی بێلاڕوسیایان دەکاتەوە.
ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ سەرۆکی بێلاڕوسیا “لەمڕۆوە رێگە بە یەک کەس نادەین لە سنووری باشوور و رۆژئاوای وڵاتەکەمانەوە پێ بخاتەوە سنوورەکانمان”.
ئەم قسانەی سەرۆکی بێلاڕوسیا دوای ئەوەدێت، حکومەتی لیتوانیا رایگەیاند کە رەزامەندییان پێدراوە ئەو کۆچبەرانەی کە بەنایاسایی هاتوونەتە سنووری لیتوانیا رەوانەی ئەو وڵاتەی بکەن کە لێوەی هاتوون کە ئەویش بێلاڕوسیایە.
هەر لەسەر ناکۆکی نێوان بێلاڕوسیا و لیتوانیا لەسەر پرسیکۆچبەران، دوێنێ باڵیۆزی بێلاڕوسیا بانگهێشتی یەکێتی ئەوروپا کرا بەمەبەستی پێدانی روونکردنەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار کۆچبەر بە نایاسایی سنووری بێلاڕوسیایان بەرەو لیتوانیا بڕیووە.
بەهۆی ئەم دیاردەیەی کۆچبەران کە زۆرینەیان عێراقین یان خەڵکی هەرێمن، هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ بێلاڕوسیا راگرت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
45 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1 hour لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
45 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1 hour لهمهوپێش



