وەزیری دارایی عێراق: رەوانەکردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم مانگانە نییە

عەلی عەلاوی
SNN
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: رەوانەکردنی 200 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەشێوەی مانگانە نییە.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیقتیساد نیوز رایگەیاند: وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئامادەکاری بۆ پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2022 دەکات و بۆ ساڵی دارایی داهاتو هەر بەرمیلێک نەوت بە 50 دۆلار دەخەمڵێنرێت.
باسی لەوەشکرد: حکومەت لەماوەی داهاتودا بەبەهای 8 ترلیۆن دینار سەنەداتی دارایی دەخاتەڕو، بەجۆرێک لەماوەی ئەمساڵدا بەبەهای 2 ترلیۆن دینار سەنەدات دەخرێتەڕو.
وتیشی: لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022 بەهای هەر بەرمیلێک نەوت بە 50 دۆلار دەخەمڵێنرێت و حکومەت لەماوەی داهاتودا بەبەهای 8 ترلیۆن دینار سەنەداتی دارایی دەخاتەڕوو.
لەماوەی رابردوودا بەغدا 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد تا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت و کازمیش جەختی لەوەکردەوە ئەو بڕە پارەیە پێشینەیە و پەیوەندی بە پرۆژەیاسای بودجەوە نییە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



