هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی کامێرای هاتووچۆ بە کەرتی تایبەت روونکردەوە دەدات

0
1201

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوەدەكەن كامێرا چاودێرییەكانی خێرایی ئۆتۆمبێل لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دراوە بە کەرتی تایبەت، بەرپرسانی هاتووچۆ جەخت لەوەدەكەنەوە كە هێشتا بەفەرمی هیچ شتێكیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەدەست نەگەیشتووە.

ڕاید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هیچ نوسراو وردەكارییەكمان لەبارەی پێدانی كامێراكانی هاتووچۆ بە كەرتی تایبەت و كۆمپانیا بەدەست نەگەیشتووە و پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بابەتە بەتەواوی ڕوونببێتەوە بە چ شێوازێك ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: پێشتر قسەیەكی لەو جۆرە كراوە كە كامێراكانی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل بدرێتە كۆمپانیا و كەرتی تایبەت، بەڵام پێناچێت هێشتا ئەوە بوبێتە بڕیارو  لە لایەن كۆمپانیاوە سەرپەرشتی كامێران بكرێت، چونكە تائێستا لەلایەن كارمەندانی هاتووچۆوە سەرپەرشتی دەكرێن.

وتەكانی ئەو ئەفسەرەی بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی لە كاتێكدایە كە لە ( عەلی حەمە سەڵح) پەرلەمانتاری كوردستانەوە ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە كامێراكانی هاتووچۆ دەدرێنە كەرتی تایبەت و لە %80 ی داهات بۆ كۆمپانیاكان و لە %20 بۆ حكومەت دەبێت تا ئەوكاتەی تێچووی كامێراكان دەستدەخرێتەوە دواتر داهاتەكان پێچەوانە دەكرێنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this