“حاڵەتەکانی کۆرۆنا ئەوەنە زۆرن کە زۆربەی کات شوێن بۆ داخڵکردنی نەخۆش نییە”

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە -سلێمانی فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN
تەندروستی سلێمانی رایگهیاند: “بههۆی زۆری ژمارهی توشبوونی كۆرۆنا، نهخۆشخانهی سهرچنار تهرخانكرا بۆ توشبووانی كۆرۆنا و له ئهمڕۆوه نهخۆش وهردهگرێت”.
بهڕێوهبهرایهتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەئێستادا ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن، بەشێوەیەک تەنها لە قاوشی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن ( نەخۆشخانەی جمهوری) زیاتر لە (150) نەخۆش و لە بەشی چاودێری وورد نزیکەی (20) نەخۆشی لێیە.
دەشڵێت: زۆربەى ئەوانەى لەوێ داخلکراون ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە و رێنمایى هاوڵاتیان دەکات بۆ خۆپاراستنى تەندروستى و بەکارهێنانى ماسک و وەرگرتنى فاکسین.
هاوکات هۆشداری دەدات لە بەرزبونەوەى ژمارەى توشبوان و دەڵێت: بەڕاستی حاڵەتەکان ئەوەنە زۆرن کە زۆربەی کات هیچ شوێنێک نیه بۆ داخل کردنی ئەو نەخۆشانەی ئۆکسجینیان دادەبەزێ و پێویستیان بە داخلبوون هەیە. بههۆی زۆری ژمارهی توشبووانهوه، لەمڕۆوە نەخۆشخانەی سەرچناریش نەخۆشی کۆرۆنا وەردەگرێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



