
Israeli self-propelled howitzers fire towards Lebanon from a position near the northern Israeli town of Kiryat Shmona following rocket fire from the Lebanese side of the border, on August 6, 2021. - Lebanon's Hezbollah movement said it fired "dozens" of rockets Friday at open areas of the disputed Shebaa Farms district, drawing retaliatory Israeli strikes for a second straight day. It is the first time that Hezbollah has directly claimed an attack on Israel since 2019, as tensions boil along the border following a week of tit-for-tat exchanges. (Photo by JALAA MAREY / AFP)
SNN
حیزبوڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، کۆمەڵێک موشەکی ئاڕاستەی شوێنەکانی ئیسڕائیل کردووە لە ناوچەیەکی جێناکۆکی لەسەر لە نزیک سنووری نێوان لوبنان و ئیسڕائیلەوە”.
حیزبوڵا لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەدا: “موشەکەکانیان بەر ناوچەیەک کەوتوون لەنزیک شوێنەکانی ئیسڕائیل لە ناوچە کێڵگاوییەکانی شیبای جێناکۆکی لەسەر”.
هەروەها، سوپای ئیسڕائیل رايگەياندووە: “لانی کەم 10 موشەک هەڵدراون، زۆربەی موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری موشەکی ئیسڕائیلەوە بەرپەرچ دراونەتەوە، موشەکەکانی دیکە لە ناوچەیەکی کراوە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی یاخود ماددییان لێنەکەوتۆتەوە.
ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیل وتیش “وڵاتەکە بە تۆپهاوێژ و بۆمبارانکردنی ناوچەکانی باشووری لوبنان وەڵامی موشەکەکانی حیزبوڵای داوەتەوە کە ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حیزبوڵادان”.
سەرچاوەیەکیش ئاسایشی لوبنان دەڵێت “موشەکەکان لە ناوچەی ئەل ئارقوبەوە هەڵدراون کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی شیبای لوبنانەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


