جێگری پارێزگاری هەڵەبجە: لە جياتی بەڕێوبەرايەتی وەبەرهێنان خۆمان مۆڵەت دەدەين بە پرۆژەکان

هەڵەبجە
SNN-عەلى حەمە سەعید
بەگوێرەی بڕیارێكی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لەمەودوادەستەڵاتی پێدانی مۆڵەتی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە بوونی نیە، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت ” بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بە گوێرەی دەستەڵاتەكانی خۆمان لەگەڵ ئەو بابەتەدا دەکەين”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا كە دەستەڵاتی پێدانی مۆڵەتی پرۆژەكان دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان، بەڵام ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیە لە پارێزگای هەڵەبجە بوونی نییە، بۆیە ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بە گوێرەی دەستەڵاتەكانی خۆمان لە پارێزگا و یەكە ئیداریییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا دەكەین و خۆمان مۆڵەت دەدەینە پرۆژەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە ئەمساڵدا هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات لە ساڵی ڕابردووش تەنها یەك پرۆژەی وەبەرهێنانمان هەبووە، تا ئێستاش زیاد لە 200 پرۆژە كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە و بۆتەواوكردنیشیان پێویستیان بە 120 ملیار دینار دەبێت بەڵام تا ئێستا هیچ بڕەپارەیەكمان بۆ دابیننەكراوە”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لە ساڵی 2015 ەوە فەرمانی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە دەرچووە بەڵام تا ئێستا هیچ كەسێكی بۆ دانەمەزراوە و هیچ كەسێك وەك بەڕێوەبەری گشتی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەستبەكار نەبووە، هاوكات پێشتریش هەر لە بنەڕەتەوە هیچ فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەت بە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیە لە هەڵەبجە بوونی نەبووە تا بتوانین فەرمانبەرەكانیان بگوازینەوە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و بینایان بۆ دابین بكەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


