
SNN
لە هەوڵێکدا بۆ خێراکردنی هەڵمەتی کوتانەکە، تونس پێدانی ڤاکسینی بە سەروو تەمەن 40 ساڵ ڕاگەیاند، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاماژەی بەوەکرد: “تەنها لە رۆژی یەکشەممەدا 551 هەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە”.
پێنج مانگ دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان لە تونس، 1.3 ملیۆن هاوڵاتی تونسی هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، ئەو وڵاتە بەنیازە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 10 ڤاکسین بدات بە لە سەدا 50ی 11.6 ملیۆن دانیشتووەکەی.
یەکەکانی چاودێری ورد و بەشەکانی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکانی تونسدا پڕبوون لە توشبووان، پزیشکەکان ناڕەزاییان دەربڕیوە لەسەر کەمی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکاندا.
لەسەر ئەو بابەتەش هەفتەی رابردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی پێدەچێت تونس لە لوتکەی دوایین شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بێت و حکومەت دەبێت هەڵمەتی کوتان خێراتر بکات.
جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسە لە زیاتر لە سەدا 90ی حاڵەتەکانی توشبوون لە تونس، تا ئێستا کۆی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا 610,660 حاڵەتە، هاوکات نزیکەی 21 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


