بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی: داهاتی هەرێم زیادیكردووە و بەبێ بەغداش دەتوانرێت مووچەی تەواو دابەشبكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە كە لەگەڵ بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە ئەوانیش بەردەوامبن لە دابەشكردنی مووچە بە بێ لێبڕین، بەڵام بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە كە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا داهاتی حكومەت بە ڕێژەی زیاد لە %15 زیادیكردووە دەتوانێت بە بێ بەغدا مووچە دابەشبكرێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت: دەبێت هەرێم پێداچوونەوەیەكی ورد بە داهاتەكانیدا بكات.
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاند: تائێستا هیچ ئەگەرێك نییە كە حكومەتی عێراق پاشگەزبووبێتەوە لە ناردنی ئەو پارەیە چونكە ئەوە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە و هەر دەبێت بە بڕیارێكیش ناردنی ئەو 200 ملیارە ڕابگیرێت، بۆیە ئەوەی هەیە تا ئێستا بەردەوامی ناردنی پارەیە لە لایەن بەغداوە بە تایبەت لە دوای 15ی مانگەوە ئەو بابەتە یەكلایی دەبێتەوە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەك ڕێكاریكی كارگێڕی وەزیری دارایی هەرێم مانگانە داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق دەكات ئەو بڕە پارەیە بخاتە سەر حسابی بانكی هەرێم بۆ ئەم مانگەش نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بەڵام جیاواز لەوە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بە ڕێژەی زیاد لە %15 زیادیكردووە ئەمەش ڕێژەیەكی باشەو دەكریت بەبێ گەیشتنی 200 ملیار دیناریش مووچە بە بێ لێبڕین دابەشبكرێت یاخود ئەگەر كورتهێنانیش هەبێت دەكرێت مووچەی پلەباڵاكان بەڕێژەی لە %75 دابەشبكرێت ئەوكات هیچ كێشەیەك نامێنێت.
لای خۆیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە دەبێت ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بەشێوەی ( سولفە) مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت و تا ئێستاش بەغدا لەو بڕیارە پاشگەز نەبووەتەوە، بەڵام واباشترە هەردوو لایەنی بەغدا و هەولێر جدی بن لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و هەرێمی كوردستانیش پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەكانی خۆیدا بكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


