قوباد تاڵەبانی: هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەجیا لەگەڵ ئاشلی دریك، بەرپرسی نوسینگەی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر و كلێمێنس سێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا كۆبوەوە و جەختی كردەوە هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و راستكردنەوەی ڕێڕە و بەردەوام دەبن لەسەر بنەما یاساییەكان بەجۆرێك زۆرترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارێكدا كە ئەمڕۆ 9ی ئابی 2021، لەهەولێر بەڕێوەچو، قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی ئاشلی دریك، ستایشی هەوڵەكانی كرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی كەنەدا، هەروەها پوختەیەكی پێشكەش كرد لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبونەوەکە جەختی كردەوە، هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن لەسەر بنەما یاساییەكان بەجۆرێك زۆرترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن.
هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە هەولێر پێشوازی كرد لە كلێمێنس سێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و لە دیدارێكی تایبەتدا بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ كران.
جێگری سەرۆك وەزیران، سوپاسی هاوكارییەكانی ئەڵمانیای كرد بۆ هەرێمی كوردستان و پێداگری حكومەتی هەرێمی دوپات كردەوە لەسەر چاكسازی و هەوڵی بەردەوام بۆ ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمایەكی پیشەیی نیشتمانی.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



