
سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستیى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزیری تەندروستیى هەرێم رایگەیاند: دۆخى کوردستان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و ئێستا لە هێڵى سوورداین.
ئەمڕۆ دووشهممه د. سامان بهرزنجى باسی لەوەکرد، کە ماوەى چەند هەفتەیەکە بەردەوام ژمارەى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە هەڵکشاندایە، لە ئێستادا ڕاپۆرتى پەتازانیی وەزارەتى تەندروستى کوردستان لە ئامادەکاریدایە و ئەمڕۆ تەواو دەبێـت و ئاڕاستەى ئەنجوومەنى وەزیران و لیژنەى باڵای بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە دۆخى کوردستان گەیشتووهتە هێڵى سوور و لە مەترسیداین.
وتیشی: باشترین چارەسەریش بۆ ئەو دۆخە خۆپارێزى و کارکردنى بەردەوامى سیستمى تەندروستیییە کە ئێستا هەموو دەزگاکانمان لە ئەرکدان.
لەبارەى پێدانى ڤاکسنیەوە وەزیرى تەندروستیى رایگەیاند: “شەوی رابردوو ژمارەیەکی زۆری ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، بڕیارە 100 ھەزار ڤاکسینی جۆری سینۆفارم لە لایەن حکوومەتی چینەوە پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان بکرێت، ھاتنی جۆرەکانی دیکەی فایزەر و ئەسترازینکاش بەردەوام دەگاتە ھەرێمی کوردستان.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


