ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو گروپی چەکداری عێراقدا سه‌پاند

SNN
ئەمریکا سزای به‌سه‌ر کەتایبەکانی حزبوڵای عێراق و بزوتنەوەی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق و هەروەها حزبوڵای لوبنانی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی سوری و رووسیدا سه‌پاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد لەنوێترین بڕیاری سزاکانیدا ژمارەیەک لە لایەن و گرووپی عێراقی، سوری و لوبنانی کردە ئامانج و هەریەکە لە عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبوڵای عێراقی لەو لیستەدان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لەو دوو گروپە چەكدارەی عێراق، چەندین دامەزراوەی رووسیا و سووریا‌و لوبنانیش بەهەمان تۆمەت سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو قەوارانەی پەیوەستن بە سزاكان، قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژی ئێران و سوریا و كۆریای باكووریان پێشێل كردووە.
له‌به‌رامبه‌ردا له یه‌كه‌م وه‌ڵامی میلیشیا عێراقییه‌كانیشدا، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاندووه بۆ ئێمه شانازییه ببنه دوژمنی ئه‌مریكا و به‌ڵێنیان داوه كه به‌رده‌وام بن له‌وه‌ی كه خۆیان ناویان ناوه شسكتهێنان به پیلانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



