بلومبێرگ: ئەمریکا دەیەوێت بە مەرج بەشێک لە سزاکانی ئێران هەڵبگرێت

SNN
بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەک ئەمریکا بە نیازە لەبەرامبەر وەستاندنی بەشێکی زۆری چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەشێکی کەم لە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت.
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵا لە ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، بەلەبەرچاوگرتنی بە ئەنجام نەگەیشتنی دانوستانەکانی ڤییەننا، ئیدارەی جۆ بایدن بە نیازە پەنا بۆ بژاردەی دیکەی ببات.
روونیشیکردوەتەوە، یەکێک لەو بژاردانەی بایدن دەیەوێت پشتی پێببەستێت کەم کردنەوەی بەشێکی کەم لەو سزایانەیە کە لە ساڵی 2018ەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوەتەوە، ئەمەش لەبەرامبەر راگرتنی بەشێکی زۆر لە چالاکییە ئەتۆمیەکانی ئێران.
بلوبێرگ لە راپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستوەتەروو، کە چیتر وەک جاران ئەمریکا ناتوانێت بە کارتی سزاکان فشار بخاتە سەر ئێران و حکومەتی تارانیش سەرباری سزاکان ئامادە نییە بۆ رێککەوتن، بۆیە کۆشکی سپی دەیەوێت لەگەڵ ئێرانیەکان بگاتە رێککەوتنێک، کە لانیکەم بۆ ماوەی یەک ساڵ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم لە لایەن ئێرانەوە دوابجات.
تائێستا شەش خولی دانوستان بۆ بە گەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا بەڕێوەچوون، هەرچەندە ئەمریکا خواستی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان دەربڕیوە، بەڵام تائێستا نازانرێت، کە حکومەتی نوێی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم رەئیسی هەمان خواستی هەیە یان نا.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
16 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
16 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش



