عێراق لە هەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوەیەکدایە لە نێوان ئێران و سعودیە

SNN
سەرچاوەیەکی عێراقی باس لەوەدەکات، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە لە هەوڵی ئەوەدایە سەرکردەکانی ئێران و سعودیە قایل بکات بەوەی لە پەراوێزی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کۆببنەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردوە، عێراق خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی تاران و ریاز ئاسایی بکرێنەوە، بە تایبەتی دوای هاتنە سەرکاری ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆککۆماری ئێران.
تاران و ریاز لە ساڵی 2016ەوە پەیوەندییەکانیان پچڕاوە و لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە نێوەندگیری عێراق چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لەبەغدا ئەنجام دران.
پێشتر بەرپرسانی ئێران پێشوازییان لە نێوەندگیری بەغدا کردووە و ئامادەییان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سعودیە لە هەموو ئاستێکدا نیشانداوە.
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت و بەرپرسانی باڵای سعودیە، ئێران، تورکیا، میسر، قەتەر، ئوردن و ئیمارات بانگهێشت کراون و بڕیاریشە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەشداری لەو لوتکەیەدا بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


