پێشانگایەكی گەورەی پیشەسازی لە سلێمانی کرایەوە و بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی بۆ زیاتر گرنگیدان بە كەرتی پیشەسازی و بازرگانی، لە ئەمڕۆوە بە بەشداری 90 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی یەكەمین پێشانگای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە و بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
حەسەن ڕەحیم، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتییەكانی سلێمانی SNNی ڕاگەیاند: هەروەك پێشتر پلانمان بۆ داڕشتبوو ئەمڕۆ توانیمان یەكەم ڕۆژی كردنەوەی پێشانگای تایبەت بە وەبەرهێنانی پیشەسازی لە شاری سلیمانی بكەینەوە كە لە پێشانگاكەدا 90 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و كۆمپانیاكانی پارێزگاكانی عێراق بەشدارن كە لەو پێشانگایەدا كۆمپانیاكان بە بەرهەمە پیشەسازییە جۆراوجۆرەكانیان نمایشدەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشانگاكە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و شێوازی سەردانیكردنی پێشانگاكەش كراوە دەبێت واتە جگە لە بازرگانان هاووڵاتیانیش دەتوانن سەردانی پێشانگاكە بكەن ئەوەی لە توانایاندا بێت و پێویستیان بێت دەتوانن بیكڕن و لە كۆتا ڕۆژی پێشانگاكەش بە وردی ئامادار و داتاو زانیاری تایبەت بە ژمارەی بەشداری هاووڵاتیان و بازرگانان و ژمارەی كارگەكان دەخەینە ڕوو.
كردنەوەی ئەو پێشانگا پیشەسازییە لە كاتێكدایە كە (سیروان محەمەد) سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو كە هەوڵەكانی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كارئاسانی بازرگانان و نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەمیان كارێكی زۆر پێویست بوو، هەر ئەمەش وادەكات كە بتوانین سلێمانی بكەینە ناوەندێكی گەورەی بازرگانی و پیشەسازی لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


