لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە هەوڵ دەدرێت بابەتی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلایی بكرێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و كۆتاییهێنان بە بابەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون بەڵام هیچ سەرەتایەكیان نییە، لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاوە هەوڵێك خراوەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەڕێگەی یاداشتێكەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت پرۆژەكە لە بەرژەوەندی حكومەت و هاووڵاتیاندایە.
دیمەن ڕەزا، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە دەستكراوە بە ئامادەكردنی یاداشتێك كە ناوەڕۆكەكەی بریتیە لە یەكلاكردنەوەی بابەتی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە دەستی دوو كڕیوە زەرەرمەند نەبن و لە بەرامبەریدا حكومەت سودێك وەرگرێت لە پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە لە بەرامبەر بڕێك پارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای ئەوەی یاداشتەكە ئامادەكراو واژۆی پێویستی بۆ كۆكرایەوە دواتر ئاراستەی لیژنەكەی ئێمە دەكرێت، ئێمەش دوای پێداچوونەوە و گفتوگۆكردنی یاداشتەكە لە لیژنەی ناوخۆ ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی دەكەین بۆ ئەوەی وەڵاممان بدەنەوە، بۆیە ئەگەر حكومەت بە گوێمان بكات و بە ئەرێنی وەڵاممان بداتەوە ئەوە لەلایەك هاووڵاتیان لە دڵەڕاوكێ ڕزگاریان دەبێت لەلایەكی دیكەشەوە حكومەت بە پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە لە بەرمبەر بڕێك پارە سودمەند دەبێت”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “حكومەت دەتوانێت ئەم بابەتە یەكلایی بكاتەوە بە پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە ئێستادا هاوردە كراون، دوای ئەوە بڕیاربدات بەهیچ جۆرێك ریگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبَلی بێسەرتا نادرێت و تابلۆشیان پێنادرێت و لە هەر شوێنێك ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت بەوجۆرەش دەتواندریت كۆتایی بەو كێشەیە بهێندرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


