نەتەوەیەکگرتووەکان: تەنھا لە مانگێکدا زیاتر لە ھەزار کەسی مەدەنی لە ئەفغاستان بوونەتە قوربانی

0
842

SNN

بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، توندوتیژی و شەڕ لە ئەفغانستان تەنها لە ماوەی یەک مانگدا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە هەزار کەسی مەدەنی، هاوکات سندوقی نێودەوڵەتی منداڵانیش بڵاویکردەوە، تەنها لە سێ رۆژدا بە هۆی شەڕ لەو وڵاتەدا 27 منداڵ کوژراون.

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان ئاماری جیاجیا لە بارەی زیانەکانی ئەو شەڕە بڵاو دەکرێتەوە و لە نوێترین ئاماریشدا مارتن گریفیس، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و هاوکاری بەپەلە رایگەیاندوە، شەڕ و توندووتیژییەکان تەنها لە مانگی تەمووزدا بوونەتە هۆی قوربانی بوونی زیاتر لە هەزار کەسی مەدەنی.

راشیگەیاندوە: “منداڵ، ژن و پیاوە ئەفغانییەکان، نەھامەتی دەکێشن و ناچارن ھەموو رۆژێک لە توندوتیژی، نائارامی و ترسدا ژیان بەسەرببەن. مەترسییەکی جددی لەسەر ژیانی ژنان و بابەتی مافەکانی مرۆڤدا ھەیە”.

مارتن گریفیس، بانگەوازی سەرجەم لایەنەکانی پێکدادانەکەی ئەفغانستانی کرد کە رێز یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ بگرن و داوای لێکردن کە ئاستەنگ لەبەردەم پاراستن و ھاوکاریکردنی خەڵکى مەدەنی درووست نەکەن.

لەلایەکی دیکەوە سندوقی نێودەوڵەتی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان یونیسێف بڵاویکردەوە، لەشەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی سێ رۆژی رابردوودا 27 منداڵ کوژراون و 136 منداڵی دیکەش برینداربوون.

سامانسا مورت لە نوسینگەی یونیسێف لەو بارەوە رایگەیاندوە: ماوەیەکی زۆربوو کە ئەفغانستان یەکێک بوو لە مەترسیدارترین وڵاتەکان بۆ منداڵان، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا دۆخەکە خراپتر بووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this