
SNN
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: “ئێران هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و 600 مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانیی کەمیکردووە”.
وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “سێشەممە بڕی گازی هەناردەکراو لە ئێرانەوە بۆ ناوچەی ناوەڕاست لە 30 ملیۆنەوە بۆ 20ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە کەمیکردووە، هەروەها گازی هەناردەکراو بۆ وێستگەکانی ناوچەی باشوور لە 17 ملیۆنەوە بۆ پێنج ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە کەمیکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە: “کەمبوونەوەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی بەبڕی نزیکەی دوو هەزار و 600 مێگاوات”.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەهۆکارەکانی کەمبوونەوەی غازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە بۆ عێراق نەدراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


