
SNN
ئەمڕۆ بکوژەکەی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا دەستگيرا و بە چاو بەستراوی هێنرايە بەردەمی کازمی کە سەردانی ئەو شارەی کردبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى ئاب، نسەیف خەتابی، پارێزگاری کەربەلا لە ڕاگەیەنراوێکدا گرتنى بکوژی عەبیر خەفاجی سەرۆکی شارەوانی شارەکەی ئاشکرا کرد، کە دوێنێ لەکاتی بەسەرکردنەوەی چەند شوێنێک کە زێدەڕۆییان تێدا کرابوو، تەقەی لێکرابوو و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە کەربەلا، سه‌ره‌تا سه‌ردانى ماڵى عەبیر خەفاجی سەرۆکی شارەوانی كه‌ربه‌لاى كرد و به‌شدارى پرسەكهى كرد، دواتر رايگه‌یاند: “تاوانباران به زووترین كات ده‌گیرێن و رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێنه‌وه و تووندترین سزا ده‌درێن”.
دواى قسه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، گرتنى بكوژى عەبیر خەفاجی سەرۆکی شارەوانی كه‌ربه‌لا له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه راگه‌یه‌نرا و تاوانبارەکە بە دەست و چاوی بەستراو بردرایه ئەو شوێنەی سەرۆکی شارەوانییەکەی تێدا کوژرابوو. لەوێ کازمی خۆی سەرپەرشتی رووخاندنی زێدەڕۆییەکەى كرد.
دوێنێ، عه‌بیر سه‌لیم خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا له كاتی لابردنی زیاده‌ڕۆیی ته‌قه‌ی لێ كرا، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.


More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



