مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پێویستە چاکسازییە حزبی و حکومییەکان بەردەوام بن

0
506

SNN

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرۆكایەتی هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی كۆبوویەوە و گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی چاكسازی حزبی و حكومی و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبواری چاكسازی حزبی و حکومیدا نراون دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی كردەوە، “چونكە دەبێتە سەرمایەیەكی مەعنەوی و بەرجەستە بۆ سیاسەتی راست و رەوای یەكێتی لەخزمەتی كۆمەڵانی خەڵكدا”.

هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکە: “لەتەوەری هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنی ئیجابیانە بۆ بەرنامەو كۆششی میحوەرەكانی هەڵبژاردن لەسەرجەم شارو پارێزگاكاندا كرا، تەئكید لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەت و بەرنامەی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیە كرایەوە”.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: كۆبوونەوەکە “بەبایەخەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنانە كرد كە لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكانی تردا كراون، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و دیموكراسیدا بەڕێوەبچن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this