جوڵەی بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران بەرێژەی 65٪ دابەزیوە

SNN
بەڕێوەبەری کۆمپانیای کوالێتی کۆنتڕۆڵ لەدەروازەی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت: “جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێژەی ٪65 دابەزیوە”.
محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری کولێتی کۆنترۆڵی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، “جموجۆڵی بازرگانی لەسەرجەم دەروازەکانی هەرێم هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران روی لەکەم بونەوە کردووە لە مانگی چواری ساڵی پارەوە هەستی پێدەکرێت و مانگ دوای مانگ زیاتر دەبێت بەتایبەت ئەو دەروازانەی لە سنورەکانی خواروی عێراق نزیکن وەک پەروێزخان گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان مانگی سێ و مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێژەی زیاتر لە 65٪ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە وە مانگی حەوت بەرامبەر بە مانگی سێ ٪70 جوڵەی بازرگانی دابەزیوە”.
راشیگەیاند” هۆکاری دابەزینی ئەو جوڵە بازرگانیە دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی عێراق بەڕوی ئێراندا، لەم دەروازانەدا نەبونی کۆنترۆڵی دەوڵەتی مەرکەزی هەیە کە هەندێک لادان لە کێش و پێناسی گومرگی و مامەڵە لەگەڵ بارهەڵگرەکان هەیە کەئەمەش وادەکات بڕی تێچوی هاوردەکردن کەمتربێت بۆبازرگان بەراورد بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و کێشی بارهەڵگرەکان کە بریتیە لە 25 تەن بەڵام هەندێکیان دەگاتە 50 تەن یان 60 تەن بۆیە دەچنەوە دەروازەکانی عێراق چونکە لە هەرێم هەربارهەڵگرێک کێشی زیاتربێت غرامەدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا جیاوازی لە جۆری پێناسی گومرگیدا هەیە کە هەندێک لەکاڵاکان نزیکن لەیەک بەگۆڕینی ئەو بەهایە بارەکان لەدەروازەکان هەرزانتر دەکەوێت و دەبێتە هۆی تێپەڕینی ئەو بارانە، هەروەها پارێزگاریکردن لەبەرهەمی ناوخۆی کە دەروازەکانی هەرێم پابەندە پێوەی، بەڵام لەدەروازەکانی دیکە وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و تێ ئەپەڕێندرێت.
لای خۆیەوە سیروان محەمەد رایگەیاند: بەداخەوەین کە دەبیستین جموجۆڵی بازرگانی بەو شێوەیە کەمیکردوە کە ئەمەش زیانی گەورە بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و هیوادارین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هۆکاری ئەو کێشەو گرفتانە بکۆڵێتەوە تا بتواندرێت بازرگانان بگەرێنەوە بۆ خاڵەسنوریەکانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو کێشەو گرفتانەی لەخاڵە سنوریەکان هەیە بەڕاپۆرتێک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردووە بەو هیوایەین چارەسەریان بکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


