
پارێزگای بەغدا
SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە چوارشەممەی داهاتووەوە تا دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی لە چەند شار و شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای بەغدا جێبەجێ دەکرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە واژۆی حسێن محەمەد وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراقی لەسەرە بڵاوکراوەتەوە: “لە 20ی ئایارەوە تا دوو هەفتە لە شارەکانی سەدر، حەبیبیە، حوریە، کەمالیە، شوعلە و عامریە، قەدەەی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەو شارانەی قەدەغەی هاتوچۆ تیایاندا راگەیەندراوە زیادیانکردووە، هەرکاتێکیش کە ژمارەی تووشبووان لە شوێنەکانی دیکەی بەغدا بەرزتربووەوە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت”.
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق داوای لە هاووڵاتیان کردووە هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و پابەندبن بە رێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا.
تا ئێستا سێ هەزار و 404 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 218 کەس چاکبوونەتەوە و 123 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



