
Reutere
SNN
ئەڵمانیا و فەرەنسا لە دەستپێشخەرییەکیاندا پلانێکیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا پێشنیازکردووە.
ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا وردەکاری ئەو پلانەیان تاوتوێ دەکەن بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و زاڵبوون بەسەر ئەو زیانە ئابووریەی کە دووچاری بوون.
یەکێتی ئەوروپاش بڕی 500 ملیار دۆلاری لە سندوقی باری لەناکاوی یەکێتیەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکردووە بەڵام کۆمسیۆنی ئەوروپا تا ئێستا لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بودجەیە رێنەکەوتوون و ماوەی چەند هەفتەیەکە گفتوگۆی ئەندامەکانی لەوبارەیەوە بەردەوامە.
لەدوای ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا بەرزترین ڕێژەیان لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا تۆمارکردووە، زیانێکی زۆریش بەر ئابووری ئەو وڵاتانە کەوتووە، لە ئێستادا چەند وڵاتێکی ئەوروپی رێکارە تەندروستییەکانیان کەمکردووەتەوە بەمەبەستی دووبارە بوژاندنەوەی ئابووری و دەستپێکردنەوەی چالاکییە پیشەسازییەکانیان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



