
هێزەکانی پێشمەرگە
SNN
وەزارەتی پێشمەرگە لە نوسراوێکدا رايگەياندووە: “دەبێـت هەمووبەڕێوەبەرایەتی و یەكەكان لیستی ناوی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەیان بۆ بنێرن كە تەمەنی خانەنشینی دەیانگرێتەوە”.
بە پێی نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە کە رێکەوتی 26ی مانگی رابردووی لەسەرە: “ئەوەی پلەی فەریق لە 63 ساڵی خانەنشین دەكرێت و لیوا 60 ساڵ و عەمید 58 ساڵ و عهقید 55 ساڵ و موقەدەم 53 ساڵ و رائید و نەقیب 49 ساڵ و مولازم 45 ساڵ و پلەی پێشمەرگەی ئاسایی بە 45 ساڵ تەمەن خانەنشین دەكرێن”.
لەسەر ئەم بابەتە لیوا سەرحەد ناوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی له وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “”بەپێی یاسای چاکسازی و بە ڕەچاوکردنی مەرجەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە، کە لە ماددە 25ی یاسای 38ی ڕاژە و خانەنشینیی پێشمەرگەدا دیاری کراوە، بڕیار لەسەر خانەنشینکردنی پێشمەرگە دەدرێ”.
وتیشی “بەپێی ماددە 25ی لە یاسای خانەنشینی ئەو تەمەنەی دیاری كراوە بە زۆرەملێ ئیحالەی خانەنشینی دەكرێت بۆ ئەوەش تەواوی ئەفسەرانی وەزارەت و هەموو لیوا و فەوجەكان دەگرێتەوە، هەروەها ئاگاداری هێزەكانی 70 و 80 كراوە ئەوانیش لیستی ئەو ناوانە بنێرن كە خانەنشینی دهیانگرێتهوه”.
بهرپرسهكهی وهزارهتی پێشمهرگهدەشڵێت “مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە، بەپێی ساڵانی خزمەتهكە و مانگەكانی خزمەتی دابەشی 260 دەكرێت و مووچەی خانەنشینیەی بۆ دەردەچێت”.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


