
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بە بەراورد بە مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە زۆر دواكەوت، بەڵام سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد كە بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی لیواكان لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەرخانكراوە ئەگەر گرفتێك نەیەتە پێش لە 19ی مانگەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسیكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: “پێدانی مووچەی مانگی تەموزی لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە بەراورد بە مووچەی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەت زۆر دواكەوت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو بڕەپارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بۆ لیواكان تەرخاندەكرێت دواكەوت، بەڵام دوێنێ و ئەمڕۆ بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی لیواكان بۆمانگی تەموز تەرخانكراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر گرفتێكی تەكنیكی نەیەتە پێش ئەوا ڕۆژی پێنج شەممە 19ی مانگ دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت هاوكات بەهۆی ئەوەی 20ی مانگ دەكەوێتە هەینی ئەوا پێدەچێت شەممە یان یەك شەممە 21 و 22 ی مانگ دابەشكردنی مووچە بەردەوامی هەبێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە یان كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی لیواهاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە خەرجدەكرێت.
دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەكاتێكدایە كە وابڕیارە لە 25ی ئەم مانگەش دەستبكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


