
SNN
دوای ئەوەی کەسوکاری کەسێک کە لەسەر کەیسی زەوی و زار کوژراوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگای سلێمانی رایانگەیاند “کەسانی دەستڕۆشتوو و حزبی لەپشت کوژرانی کوژراوەکەوەن”، برایەکی تۆمەتبارەکە وەڵامیدایەوە و رایگەیاند: “کەیسەکە حزبی نییە بەڵکو کێشەی نێوان دوو کەسە کە خاڵۆزا و پورزای یەکترن”.
كەسوكاری تۆمەتبارەكە لەڕوونكردنەوەكیاندا لەبەردەم میدیاکاندا وتیان: “ئەم كێشەیە لەسەر زەویوزار بووە و لەنێوان دوو كەسدا بووە، كە خاڵۆزا و پورزای یەكترن، نەك دوو بنەماڵە. كێشەكە پەیوەندی بەحزبەوە نییە، بەڵكو بابەتێكی كەسییە و دۆسیەكەش لەدادگایە و تۆمەتباریش ڕادەستی دادگا كراوە، هەوڵیشدراوە كەسە كوژراوەكە ببەنە نەخۆشخانە، بەڵام لەڕێگا گیانی لەدەستداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بنەماڵەی ئەحمەد قەیتولی لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوە و لەپەیامێكدا ڕایانگەیاند: “ماوەی هەشت مانگە كەسێكیان كوژراوە لەلایەن چەند كەسێكی دەستڕۆشتووەوە، بەڵام تاكو ئێستا دەستگیرنەكراون” ئەو بنەماڵەیە جەختیان لەوەکردەوە: “بكوژانی كوڕەكەیان دیار و ناسراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارن، تەنانەت كەرەستە و ئۆتۆمبێلی بكوژەكانیش دەستی بەسەردا نەگیراوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


