
کۆرۆنا لە عێراق
SNN
شانەی قەیرانەکانی عێراق هۆشداریدا لە دروستبوونی شەپۆلێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەهۆی یادی عاشوراوە.
جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیرانەکانی سەر بە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەئێستادا شەپۆلی سێهەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا روو لە کەمبوونەوە کردووە و بەجۆرێک نزیکە ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان و یادی عاشوراوە پێشبینی دەکەین شەپۆلی چوارەمی پەتاکە لە عێراق سەرهەڵبدات و جارێکی دیکە حاڵەتەکانی مردن و توشبوون بە کۆرۆنا زیادبکات”.
موسەوی وتی : “هێشتا وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاووڵاتیانەوە بەگوێرەی پێویست نییە و رێگر نابێت لەبەردەم هەڵکشانەوەی ژمارەی حاڵەتەکان”.
هەر لەبارەی ئامارەکانی ڤاکسینەوە وتی: “تا ئێستا دوو ملیۆن کەس لە وڵاتەکەدا ڤاکسینیان وەرگرتووە و خوازیارین رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین بگاتە 50%”.
ناوبراو داوای لە رێکخەرانی یادی عاشورا کرد کە بەکارهێنانی ماسک و خۆپارێزی بکەنە مەرج بۆ بەشداریکردن، لەکاتێکدا کە قەرەباڵغییەکی زۆر دروستدەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


