
دادگا و ره‌وتى دادوه‌رى | فۆتۆ: SNN
SNN
دوای 50 ساڵ لە دەرکردنی یاسای سزادانی عێراقی، لە ئێستادا بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق هەوڵ بۆ هەموارکردنەوەی دەدات و ئەمڕۆ پڕۆژه یاسایه‌كی نوێی بۆ یاسای سزادانی عێراقی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆمار،پڕۆژه‌یاساكه له رووی یاساییه‌وه به شێوه‌یه‌ك گهڵالهكراوه كه له‌گه‌ڵ یاسا کارپێکراوەکانی ئێستا و ده‌ستوری عێراقدا كۆك و ته‌با بێت و پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌نامه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت و بتوانێت ئاشتی و ئاسایش و هاریكاری و سه‌قامگیری بۆ وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات.
بەرهەم ساڵح رایگەیاند هەموارکردنەوەکە سەراپای یاساکە دەگرێتەوە له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه گهڵالهكراوه و راوێژیش به ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كراوه و ده‌سته‌ی راوژكارانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشكدارییان تێدا كردوه، هه‌روه‌ها سود له ئه‌زمون و لێوه‌شاوه‌یی پسپۆرانی تایبه‌تمه‌ندی عێراق و فه‌رمانگه فقهییه جۆراوجۆره‌كان وه‌رگیراوه، به‌و ئامانجه‌ی داڕشته‌یه‌كی یاسای لێ به‌رهه‌م بێت كه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای عێراق كۆك و ته‌با و گونجاو بێت.
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پڕۆژه‌یاسا تازه‌كه ره‌چاوی سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی ئه‌و رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كردوه كه عێراق په‌سه‌ندی كردون و بونه به‌شێكی دانه‌بڕاو له یاسای نیشتمانی وڵاته‌كه‌مان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


