
ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا
SNN
کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتە دەرەکییەکان رایگەیاند: دەبێت یەکێتی ئەوروپا مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکات لەپێناو پشتگیریکردن لە گەلی ئەفغانستان، تەنانەت ئەگەر یەکێتییەکە دان بە شەرعیەتی دەسەڵاتەکانی تاڵیبانیشدا نەنێت.
جۆزێف بۆرێڵ رایگەیاند: “من ناڵێم کە دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا دەنێین، ئێمە لەناوخۆی ئەفغانستان و لە دەرەوەشیدا هیچ جموجوڵێکی دوژمنمان ناوێت، بەڵام پێموایە کە پێویست دەکات کە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیباندا بکەین لەبارەی هەموو شتێکەوە، بەتایبەت لەپێناو پاراستنی کچان و ژنانی ئەفغانستاندا”.
بۆرێڵ وتی: “هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان چڕدەکەینەوە، هەرچەندە ئەمە لە خۆزگەیەکی ناواقعی دەچێت”.
بەگوێرەی ئەو کۆمسیارەی یەکێتی ئەوروپا وا پێویست دەکات یەکێتییەکە ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان زیادبکات.
لەلایەکی دیکەوە دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کرداری مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا دەکات و جەختیشی لەوەکردەوە کە نابێت ئەفغانستان ببێتە سەرچاوەی هێرشی تیرۆرستی بح سەر وڵاتانی رۆژئاوا.
راب وتی “تاڵیبان جێگەی متمانە نییە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



