
موقتەدا سەدر
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، چەند سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراقی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنیان ڕاگەیاندووە موقتەدا سەدر ئامادەیی گەڕانەوەی هەیە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بەڵام پاش بەدیهاتنی دوو مەرجی سەرەكی.
سەرچاوەكان ئەوەشیان وتووە سەدر مەرجی ئەوەیە هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ كاتێكیتر بۆ ئەوەی ڕەوتەكەی بتوانێت باشتر خۆی بۆ ئامادەبكات، هەروەها سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە لە ڕێگەی فەتوایەكەوە چەكی بێ مۆڵەت حەرام و سەركۆنە بكات، چونكە پێیوایە ڕكابەرەكانی لە ڕێگەی هێزەوە ئەنجامی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی خۆیان ئاراستە دەكەن.
ئەم دزەكردنانە بەدوای ئەوەدا دێت كە چەند ڕۆژی ڕابردوو موقتەدا سەدر بەشداری پرسەی عاشورای كرد لە ماڵی سیستانی لە تەنیشت مەزاری ئیمام عەلی لە شاری نەجەف.
ناوەڕاستی تەمموزی ڕابردوو موقتەدا سەدر بایكۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ڕاگەیاند و بەدوای ئەویشدا شیوعی و ڕەوتەكەی عەلاوی و هەندێك وردە هێزیتر كە دەوروبەری 26 قەوارە و هێزن بەهۆكاری جیاجیا بایكۆتی پرۆسەكەیان ڕاگەیاند كە بەشی زۆری پەیوەستە بە مسۆگەرنەكردنی پاكوبێگەردی، ئەمەش گومانی دروستكردوە لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
15 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
15 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش



