پاسپۆرتی عێراقی پلەیەک پێش کۆتایی هاتووە لە ریزبەندی جیهاندا

0
1243

SNN

ماڵپەڕی”گڵۆباڵ پاسپۆرت پاوەر” کۆتا ریزبەندی بە‌هێزترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ریزبەندییەکە هاووڵاتیانی ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئوستڕاڵیا و سویسرا خاوەنی باشترین پاسپۆرتن و عێراق، سوریا و ئەفغانستانیش لەدواین پلەکانی ریزبەندییەکەدان.

لە ریزبەندییەکەدا هاتووە پاسپۆرتی ئەڵمانیا باشترین پاسپۆرتی جیهانە و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشتی 139 دەوڵەتی دیکەی جیهان بکەن، هاوکات وڵاتانی ئیسپانیا، ئوستڕاڵیا و سویسرا لەپلەی دوەمی ریزبەندییەکەدان کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 138 دەوڵەتی دیکەی جیهان بکەن.

لەکۆتایی ریزبەندییەکاندا و لەپلەی 86دا پاسپۆرتی سوریا هاتووە، هەروەها لە پلەی 87ی ریزبەندییەکەدا پاسپۆرتی عێراقی باسکراوە کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزا دەتوانن گەشتی 32 وڵاتی دیکە بکەن و بۆ 166 دەوڵەتی دیکەش پێویستە پێشوەخت داوای ڤیزای گەشتکردن لەو وڵاتە بکەن کە سەردانی دەکەن.

پاسپۆرتی ئەفغانیش وەک یەکێک لە خراپترین و بێ رۆڵترین پاسپۆرت دانراوە لە سەرتاسەری جیهاندا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this