دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی لیوا هاوبەشەكان دەستيپێكرد

0
1134

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی بەهۆی چەند كیشەیەكی تەكنیكی و دابیننەكردنی پارە لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی لیواهاوبەشەكانی پێشمەرگە دواكەوت، ئەمڕۆ دەستكرا بەدابەشكردنی مووچەكانیان بە بێ‌ لێبڕین و لە كۆتایی ئەم مانگەش مووچەیەكی دیكە وەردەگرن كە مووچەی مانگی ئابە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: “دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی لیواهاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ پێنج شەممە 19/8/2021 دەستپێكردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن هیزەكانی هاوپەیمانان بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە دابینكراو و بەهۆی چەند كێشەیەكی تەكنیكی و نەبوونی پارە مووچەكانیان دواكەوتبوو”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشەكان بەردەوامی دەبێت و سبەی و دووسبەیش دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت، هاوكات ئەو مووچەیەی ئەمڕۆ دابەشكرا مووچەی مانگی تەموز بوو تا كۆتایی ئەم مانگەش لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە مووچەی مانگی ئابی لیوا هاوبەشەكانیش دابەشدەكرێت”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ڕوونكردەوە: “لە ئێستادا مووچەی لیوا هاوبەشەكان بە سیستمی بایۆمەتری دابەشدەكرێت هەر ئەوەش وایكرد كە مووچەی مانگی تەموز بە چەند ڕۆژێك تەواوبكرێت بەڵام لە ئێستادا كاروبارەكانی ئەو سیستمە كۆتایی هاتووە و لەمەودوا لەكاتی خۆیدا و بەهەمان سیستەم دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this