
SNN
نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانیەکان بۆ نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردوو دابەزی و هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەری دەگەڕێنرێتەوە.
دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.4٪دابەزی و بە نزیکەی 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش لەکاتێکدا سەرلەبەیانی و لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 67 دۆلار و 28 سەنت بوو.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش کە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 64 دۆلار و 48 سەنت بوو، بە رێژەی 2.55٪ بەهاکەی دابەزیوە و لە ئێستادا بە نزیکەی 63 دۆلار و 50 سەنتە، ئەمەش کەمترین نرخە کە لە مانگی ئایارەوە تۆمار کراوە.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە، کە بەهۆی زیاتر تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتان چالاکییە ئابوری و پیشەسازی و بازرگانییەکان سستیان تێکەوتوەتەوە و بەوەش جارێکی تر خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


