چیرۆکی ئەو گەنجە ئەفغانیەی کە لە فڕۆکەیەکی ئەمریکییەوە کەوتە خوارەوە

SNN
چەند رۆژێک لەمەوبەر دیمەنی کەوتنەخوارەوەی گەنجێکی ئەفغانی کە خۆی بە تایەی فڕۆکەیەکی ئەمریکییەوە گرتبوو تا بەوشێوەیە لە ئەفغانستان رزگاری بێت، میدیاکانی هەژاند.
میدیایەکی ناوخۆی ئەفغانی ناسنامەی ئەو گەنجە ئاشکرادەکات کە ناوی زەکی ئەنوارییە و تەمەنی 16 ساڵە.
باس لەوەدەکرێت کە ئەو گەنجە لە خوێندنگایەکی فەڕەنسی لە کابول خوێندوویەتی، یاریزانی تۆپی پێبووە و بە “کەسێکی خۆشەویست” لەناو خانەوادەکەی و خوێندنگاکەیدا ناویدەبرێت.
ناوبراو لە دوایین پۆستی فەیسبووکیدا نوسیویەتی “تۆ وێنەکێشی ژیانتبە، فڵچەکەت مەدە بە کەسی دیکە”.
ئەنواری لەکاتی هاتنی چەکدارانی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان لەگەڵ هەزاران کەسی دیکە بەرەو فڕۆکەخانەی کابول هەڵدێت و خۆی گەیاندە فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری بۆینگ، کە ئەو هاووڵاتییە ئەفغانیانەی دەگواستەوە کە لەگەڵ ئەمریکا کاریان دەکرد و خۆی بە تایەی فڕۆکەکەوە هەڵواسی تا لە ئاسماندا کەوتە خوارەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



