لیژنەی پەروەردە: دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بارگرانی ناخاتە سەر حکومەت

SNN
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و فێرکردن لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ هیچ بارگرانییەکی دارایی ناخاتە سەر حکومەت” دەشڵێت ” 18%ی میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە مامۆستایانی وانەبێژ پێکهاتووە”.
هەڵز ئەحمەد لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: ” نزیکەی 200 هەزار بندیوار و فرەمووچە و خانەنشینی نایاسایی هەن ئەگەر بە تەنها ئەمانە لە لیستی مووچە دەربێنن بێگومان تا 20 هەزار وانەبێژ لە جێگای ئەوانە دابنرێت و بە فعلی خزمەت بکەن ئەوا هیچ کاریگەریەکی نابێت”، ئاماژە بەوەشدەکات: بەپێی یاساش مافی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانە کە دابمەزرێن”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پێشبینی دەکەین لە ساڵی نوێدا حکومەت هزرێک بۆ ئەو وانەبێژانە بکات و ئەگەر کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر نەکرێت مامۆستایانی وانەبێژ پەنا بۆ هەندێک رێکاری یاسایی دەبەن”.
لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کردووە بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی ئەرێنی نەدراونەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


