ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت

SNN
لەدوای هێرشێکی ئاسمانی تورکیا لە شەنگال کە کوژرانی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی لێکەوتەوە، ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی: “ئەو هەواڵانەمان پێگەیشت کە دەربارەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری عێراق بڵاوکراونەتەوە، ئێمە جەخت لە بۆچوونی خۆمان دەکەینەوە کە بۆ ئەنجامدانی هەر چالاکییەکی سەربازی لە عێراق دەبێت رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت”.
جگە لە ئەمریکا، حکومەتی عێراق نیگەرانە لەو هێرشە ئاسمانییە کە بە گوێرەی میدیای تورکیا لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی: “ئیدانەی هێرشی سەربازی تاکلایەنەی تورکیا دەکەین کە دژی پرەنسیپی دراوسێیەتی باشە، رەتیدەکەینەوە خاکی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی هەر لایەنێک بەکاربهێندرێت”.
دوێنێش وەزیری بەرگری عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی بەجیا نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشەکەوە گەیاندە تورکیا.
لەئەنجامی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێنێ، هەشت کەس شەهید و چواری دیکەش برینداربوون، سێ لە شەهیدەکان کارمەندی تەندروستی بوون، کە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدییان دەکرد، شەهیدەکەی دیکەش خەڵکی شاری شرناخی باکووری کوردستانە و وەکو پزیشک کاری کردووە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



