
نوێنەرەکەی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان
SNN
بەگوێرەی وتەبێژی تاڵیبان، نوێنەری ئەڵمانیا بۆ ئەفغانستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی تاڵیبان کۆبووەتەوە و لەبارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابولەوە گفتوگۆیان کردووە، کە ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی نێوان تاڵیبان و بەرپرسانی ئەڵمانیایە لەدوای ئەوەی تاڵیبان بەشی زۆری ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکرد.
محەمەد نەعیم وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندووە مارکوز پۆتزێڵ نوێنەری ئەڵمانیا لە ئەفغانستان و پاکستان لەگەڵ باڵادەستانی تاڵیباندا بارودۆخی ئەفغانستانیان تاوتوێ کردووە و بەرپرسەکەی ئەڵمانیا جەختی لەوەکردووەتەوە دەبێت فڕۆکەخانەی کابول بە کراوەیی بمێنێتەوە و “گرنگ و پێویستیشە پەیوەندییەکی پۆزەتیڤ و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ رژێمی نوێی ئەفغانستاندا دروستبێت”.
محەمەد نەعیم وتووشیەتی “نوێنەرەکەی ئەڵمانیا بەڵێنیداوە کە هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەڵمانیا بەردەوامبێت و زیادبکات”.
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی نوسیویەتی، بەرلین ترسی لەو هاووڵاتییە ئەڵمانییانە هەیە کە لە ئەفغانستان گیریانخواردووە بەوەی بەدیل لەلایەن تاڵیبانەوە بگیردرێن و وەک کارتێکی فشار بەکاربهێندرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند کە پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان بکەن تەنانەت ئەگەر شەرعیەت بە دەسەڵاتەکانی تاڵیبانیش نەدەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


