نۆ ئەندامی هەسەدە لە ئەنجامی بۆردومان کردنیان لەلایەن تورکیاوە کوژران

SNN
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، تورکیا شوێنی کۆبوونەوەیەکی فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی ئەو هێزە کوردییە کوژراون کە لەنێویاندا فەرماندەیەک هەیە.
ڕوانگەکە بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ هەینی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازیی شاری تەل تەمەری لە پارێزگای حەسەکە کردە ئامانج و بۆردومانی کرد.”
ئەوەشی ئاشکرا کردووە “فڕۆکەکە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج و لەکاتی کۆبوونەوەکەدا نوسینگەکەی بۆردمان کردووە، لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێو کوژراوەکاندا فەرماندەیەکی ژنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە.”
جگە لەو نوسینگە سەربازییە، تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی مەدەنیشی کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 20 کەس برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و برینی بەشێکیان سەختە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



