کۆشکى سپى “تەنها دوێنی سێ هەزار کەسمان لە ئەفغانستانەوە بردووەتە دەرەوە”

SNN
دوای ئەوەی کە چەکدارانی تاڵیبان دووبارە دەستیان بەسەر ئەفغانستان و کابوڵی پایتەختدا گرتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دویانەوێت لە رێگەی فرۆکەخانەی کابوڵ و بە هاوکاری ئەمریکا ئەفغانستان جیبهێڵن، هەر بۆیە کۆشکی سپی ئەمرۆ هەینی ئاماژەی بەوەکرد کە تەنیا دوێنێ سێ هەزار کەسمان لە ئەفغانستان بردووەتەوە دەرەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئەمەریکا لە رێگەی (16) فڕۆکەی جۆری (C-17)، نزیکەی سێ هەزار کەسی لە رێگەی فڕۆکەخانەی حامید کارزای لە کابوڵەوە گواستوەتەوە دەرەوەی وڵاتەکە، ئەوەش خراوەتەڕوو کە (350) کەس لەوانەی دەرباز کراون، ئەمریکی بوون.
روونیشى کردووەتەوە، ئەو کەسانەی لە ئەفغانستانەوە براونەتە دەرەوەی وڵاتەکە هاووڵاتییانی ئەمەریکی و ئەوانهن کە خۆیان و ئەندامانی خێزانەکەیان داواکارییان بۆ پێدانی ڤیزا پێشکەش کردبوو لەگەڵ ئەو ئەفغانییانەی کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
کۆشکى سپى ئاشکرایکردووە، تا(14)ی تەموز نزیکەی نۆ هەزار کەس و تا کۆتایی مانگی تەموزی رابردووش نزیکەی (14)هەزار کەس لە ئەفغانستانەوە دەرباز کراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


