مووچەی مانگی ئاب لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت بەبێ لێبڕین

0
1277

SNN

میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، 25ی ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ لێبرین دابەش بكرێت، دەشڵێت، داهاتی هەرێم زیادی کردووە.

میدیای فەرمیی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی وزارەتی داراییەوە ڕایگەیاندووە،” مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و بەبێ‌ لێرین دابەش دەكرێت، داهاتی ئەم مانگەی حكومەتی هەرێم زیادی كردووە.”

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان 25ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، بە پشتبەستن بە داهاتی ناوخۆ و نەوت و 200 ملیاری بەغدا کە بڕیارە مانگانە بینێرێت.

بۆ ئەم مانگە هێشتا 200 ملیارەکەی بەغدا نەگەیشتووە، بەڵام بەوتەی فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کە هەفتەی ڕابردوو قسەی بۆ ناس کورد، بەغدا پابەندە بە ناردنی پارەکە و پێش دابەشکردنی مووچە دەینێرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this