“درێغیمان نەکردووە و ئەوەی لە تواناماندا بووە کردوومانە بۆ دابەشکردنی مووچە”

جوتيار عادل
SNN
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: هیوادارن سەرەتای هەفتە بەغدا 200 ملیارەکە بنێرێت تا بتوانن بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکەن، دەشڵێت، ئەگەر بەغداش پارەکە نەنێرێت، مووچە دواناکەوێت و 25ی بە لێبڕینەوە یاخود بەتەواوی دەدرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند :”هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.”
وتیشی “مانگی ڕابردوو دوای ئەوەی بەغدا 200 ملیار دیناری نارد، توانیمان بە تەواوی مووچە دابەش بکەین، هیوادارین هەفتەی داهاتوو 200 ملیاری ئەم مانگەش بنێرن بۆ ئەوەی بتوانین بە تەواوی مووچە دابەش بکەین.”
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە درێغیمان نەکردووە و ئەوەی لە تواناماندا بووە کردوومانە بۆ دابینکردنی مووچە، چ لەڕێگەی باشکردن و کۆکردنەوەی داهاتەکان، چ لە چاکسازییکردن.”
لەبارەی ئەوەی ئەگەر بەغدا پارەکە نەنێرێت دەتوانرێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکرێت، وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، “هێشتا ئەوە دیارنییە، وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کۆکردنەوەی داهاتەکان و داهاتی حکومەتیش زیادی کردووە.”
جوتیار عادل جەختیکردەوە، “چ بە خۆگونجاندن بێت یاخود بە تەواوی بێت ئەوا 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و پابەندین بەوە.”
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش



