گەورەترین پردی ئاسمانیمان دروستکردووە بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان و ئەفغانییەکان

جۆ بایدن
SNN
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له واشنتن ئاشكرایكرد، كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رده‌وام ده‌بن له پەیوه‌ندی، له پێناوی سه‌لامه‌تی گه‌یشتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل، كۆمه‌ڵێك مه‌رجیش بۆ تاڵیبان داده‌نێین تا ددانپێدانانی واشنتن به‌ده‌ستبهێنێت.
بایدن له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه وتی، گفتوگۆی دۆخی ئه‌فغانستانی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا كردووه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌فغانستان، وه‌ڵامی توند و به‌هێزی ئه‌مه‌ریكای لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی، گه‌وره‌ترین پردی ئاسمانیمان له ئه‌فغانستان دروست كردووه كه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی نه‌بووه، بۆ ڕزگاركردنی ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه كاریان كردووه و شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ن و ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه له پێناوی سه‌لامه‌تی هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانمان و گواستنه‌وه‌یان به سه‌لامه‌تی.
له‌باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستان و ئه‌فغانه‌كان بایدن وتی، فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر تاڵیبان دروست ده‌كه‌ین، تا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت كه بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌فغانه‌كان داویه‌تی و هه‌فته‌ی ڕابردوو نیگه‌رانكه‌ر بوو و هه‌مووان ترس و دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بوو، چونكه هه‌ستیان به‌و ئازاره مرۆییه ده‌كرد، كه خه‌ڵكی له‌و وڵاته تووشی هاتوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه هه‌ڵده‌گرێ و ئێسته‌یش كاتی ڕه‌خنه‌گرتن نییه و پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانمان ڕزگار بكه‌ین، ئامانجی ئه‌مه‌ریكایش له چوون بۆ ئه‌فغانستان بۆ له‌ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعید و ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئێمه له‌وێ ماینه‌وه و به ترلیۆن دۆلارمان پێشكه‌ش كردن، تا وڵات ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، ئێسته گرفتی گه‌وره بریتییه له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و دروستنهبوونهوهیان، چونكه ئه‌وه‌ی قاعیده له ئه‌فغانستان كردی، سنووری ئه‌و وڵاته‌ی بڕی و بوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی، ئه‌مه‌ریكایش هه‌میشه ئاماده‌یه له ئێسته و داهاتوویش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



