تاڵیبان “لە هەفتەکانی داهاتوودا چوارچێوەی حکومەتەکەمان بۆ جیهان ئاشکرا دەکەین”

چەکدارانی تاڵیبان
SNN
حکومەتی نوێی تاڵیبان لەکاتی ئێستادا سەرقاڵی دارشتنەوەی چوارچێوە و یاساکانی وڵاتە، سەرکردەیەکی بڵاش دەڵێت: چەند ناوچەیەکی کەمی ئەفغانستان ماوەتەوە لە ماوەیەکی کەمدا ئەوانەش دەگرینەوە دەست، بۆیە لەو بڕوایەدام لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا چوارچێوەی دەسەڵاتی تاڵیبان و یاساکانمان بۆ جیهان ئاشکرابکەین.
ئەو بەرپرسە باڵایە ئاماژەی بەوەکرد، کە یاساکانی ئاینی ئیسلام لە وڵاتدا کارپێکراو دەبن، پاشان یاسا گشتییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش کەسانی سیاسی و ئاینی و یاسای لە کۆبوونەوەدا تا چوارچێوەیەکی پەتەو بۆ دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستاندا دابنێن.
سەربارەت بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و لە ئەفغانستان ئەو بەرپرسە وتی” ئەوان دەبێت بەزووترین کات ئەفغانستان جێبهێڵن لە ژێر چەند مەرجێکدا کە پێشتر لەگەڵ ئەمریکادا رێککەوتون لەسەری”.
سەربارەت بە قەرەباڵغی و کێشانەی لە فڕۆکەخانەی حامید کارازای لە کابوڵ دروستبوو، ئەوەی ئاشکرا کرد، کە بە هیچ شێوەیەک ئەوان بەلای فرۆکەخانەی کابوڵدا نەچوون و هێرشیان نەکردووەتەوە سەر کەسیش، وتیشی، کە دەکرا ئەمریکا رێگەیەکی باشتری بدۆزیایەتەوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت وڵات جێبهێڵن یاخود پێشتر بەکرێگیراوی خۆیان بوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


