قوباد تاڵەبانی پلانی حكومەتی بۆ وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت و هەلی كار خستەڕوو

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لە پڕۆژەی TECHFEST بۆ كێبڕكێی تەكنەلۆجیا رایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا 810مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە کە 48هەزار هەلی کار دەڕەخسێنن و پلانی حكومەتیش ئەوەیە 100 جۆر خزمەتگوزاری بكاتە ئەلەكترۆنی.
قوباد تاڵەبانی، لە میانەی وتارێکیدا لە پڕۆژەی TECHFEST بۆ كێبڕكێی تەكنەلۆجیا كە ئەمڕۆ (21ی ئابی 2021) لە سلێمانی پێشكەشی كرد، ڕوونیكردەوە پلانی حکومەت ئەوەیە هەماهەنگی تەواو لەنێوان حکومەت و ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندن و کەرتی تایبەتدا دروستبکات و رایگەیاند: بە بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان ئەم سێ کەرتەدا دەتوانین وڵات پێش بخەین و ژێرخانی ئابووری بەهێز بونیات بنێین و هەلی کاری پێویستیش دروستبکەین.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد: “بە دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان ئەم سێ کەرتەدا لە داهاتوودا لەلایەکەوە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاكان ئامادەیی زیاتریان دەبێت بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت و لەلایەکی دیکەشەوە بە کارئاسانیکردنی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت ئاستی وەبەرهێنان پەرەدەسێنێت و بەمەش هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەڕەخسێت”.
جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەشدا: “لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا تەنها لە ماوەی دوو ساڵی رابردووی کابینەی نۆیەمدا مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە بە 860 پڕۆژە کە بە تەواوبوونی پڕۆژەکان 48 هەزار هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان دروستدەبێت.
وتيشی “بەداخەوە تا ئێستا پاراستنی فەرمانبەر لە کەرتی تایبەت زۆر لاوازە، هەربۆیە حکومەت تەنها بە دروستکردنی هەلی کار ناوەستێت، بەڵکو بە گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەت بەرنامەی هەیە هەموو ئەو شایستانەی فەرمانبەرانی حکومەت لە خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیانە، فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە”.
لە بەشێکیتری وتەکانیدا جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لە پرۆسەی بە ئەلەکترۆنیکردنی حکومەت کرد و ڕایگەیاند: “متمانەی تەواوی بە توانای خۆماڵی و بە تایبەتیش بە گەنجان هەیە و لە بەشێکی گەورەی پرۆسەی بە ئەلەکترۆنی کردنی حکومەت پشت بە توانای گەنجانی کورد و کۆمپانیای خۆماڵی بەستراوە، لەمەشدا توانیویانە سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن”.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: “وەک دەستپێک لە پڕۆسەی بە ئەلەکترۆنیکردنی حکومەت 100جۆر خزمەتگوزاری دەستنیشانکراوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم خزمەتگوزارییانە بە شێوەی ئەلەکترۆنی پێشکەشی هاووڵاتیان دەکرێت وبەمەش کارئاسانییەکی گەورە بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت لە خێرا راپەڕاندنی کاروبارەکانیان”.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


