
SNN
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەكەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلا و شارەكانی عێراق، ئێران لەئێوارەی 16ی ئابەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە.
ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا گەشتكردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێكردۆتەوەو هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەكەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



