
هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له دیاله | فۆتۆ: Jason Greaves
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قایمقامیه‌تى قه‌زاى خانه‌قین رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌مزووانه هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن له‌دژى داعش له پارێزگاى دیاله.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تى خانه‌قین بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق به‌مزووانه هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌دژى داعش شه‌ڕ بكه‌ن”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌به‌ر پاراستنى ئه‌منییه‌تى خانه‌قین-ه”.
به‌یاننامه‌كه‌ى قایمقامیه‌تى خانه‌قین له‌كاتێكدایه داعش به‌شێوه‌یه‌كى چڕ‌وپڕ له ده‌وروبه‌رى خانه‌قین چالاكبووهتهوه و رۆژانه ده‌غڵ و دانى جووتیاران ده‌سووتێنن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق.
پێشتر كه‌مال مه‌حمود، فه‌رمانده‌ى لیواى پێنجى شاره‌زوور له سنوورى خانه‌قین به (SNN)ى راگه‌یاندبوو: “سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بارودۆخه ناله‌به‌ر و دژواره‌ى به‌هۆى په‌لامار و كرده‌وه‌كانى داعش-ه‌وه له سنوورى خانه‌قین هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌ماهه‌نگى و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه رووینه‌داوه”.
وتیشى: “ته‌نانه‌ت تهلهفونێكیش له هێزه عێراقییه‌كانه‌وه بۆ پێشمه‌رگه نه‌هاتووه بۆ كارى هاوبه‌شى و دانانى پلانى تۆكمه و گۆڕانكارى كردن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ناوچه‌كه له‌و په‌لامارانه‌ى داعش بپارێزن و كۆنترۆڵى بكه‌ن”.
هاوكات عوسمان غانمى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانێكى بۆ پارێزگاى دیاله ئه‌نجامدا، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى دوور له چاوى میدیاكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى له‌و پارێزگایه ئه‌نجامدا.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



