
لۆگۆى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | گرافیك: گۆڤار بابه
SNN ـ هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان رایگه‌یاند: یه‌كێتى هه‌وڵى یه‌كڕیزى نێو ماڵى كورد ده‌دات بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان، وتیشى: “بڕیاره یه‌كێتى به‌م نزیكانه به‌مه‌رج له‌گه‌ڵ پارتى كۆببێته‌وه”.
بێستون سابوراوى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان به (SNN)ى راگه‌یاند: “یه‌كێتى هه‌رگیز له‌گه‌ڵ دابڕانى یه‌كڕیزى نیشتيمانى نه‌بووه و نابێت، بۆیه هه‌ر كێشه‌یه‌كى هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك یه‌كێتى ده‌ستپێشخه‌رى كردووه به زمانى ئارامى و گفتوگۆ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى داوه”.
وتیشى: “له رۆژانى رابردوودا یه‌كێتى له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكى سیاسى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا كه زۆر پرسیى تێدا ورژێنراوه كه دیارترینیان پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌ت بووه، له ئه‌نجامى گفتوگۆكان یه‌كێتى ئه‌وه‌ى لاى دروستبووه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیدان”.
له باره‌ى كۆبونه‌وه‌ى دووقۆڵى یه‌كێتى و پارتى سابوراوى ئاشكراشیكرد: “به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌ى له 7ى ئایار، روویدا هه‌ندێك كێشه كه‌وته نێوان یه‌كێتى و پارتى كه واى لێ هات یه‌كێتى واده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام بڕیاره به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو حزبه به‌ڕێوه‌بچێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌نجام ده‌درێت، یه‌كێتى مه‌رجێكى داناوه به‌و مه‌رجه له‌گه‌ڵ پارتى كۆده‌بێته‌وه”.
له‌باره‌ى كاتى كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و مه‌رجه‌ى كه حزبه‌كه‌ى بۆ پارتى داناوه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیارى ئاشكرا بكات و وتى: “له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه ناتوانین له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ین”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



